بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان، فەرماندەی هەپەگە و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەکەکە دەڵێت: «لە سووریا تەنها بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە کە دیموکراسی کردۆتە بنەما بۆیەش بۆ خەڵکی کورد و خەڵکی سووریاش زۆر گرینگە. دەبێت ئەم سیستەمە بپارێزرێت».
ناوبراو وتیشی هەر حزبێکی سیاسی بە هەر بیر و باوەڕێکەوە دەبێت ئەم دەسکەوتەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بپارێزێت. لەم چوارچێوەیەشدا هەوڵەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) زۆر گرینگە. دەبێت ئەم هەوڵانە زیاتر گەشە بسێنن. ئەم هەڵمەتە بۆ کوردەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە خوازیاری دیموکراسین زۆر گرینگە.
قەرەیلان بە ستێرک تی ڤی وتووە: هەمووان دەبێت ئەمە بزانن کە پەکەکە لەنێو سنوورەکانی تورکیا داوای مافی کوردەکان دەکات. ئێمە وەکوو کورد لە تورکیا دەبێت لەسەر بنەماکانی فەرهەنگی خۆمان بژین و ئیداری ژیانی خۆمانمان بەدەستەوە بێت.
ناوبراو درێژەی دا ئێمە خوازیاری هەموو ئەم مافە سروشتیانەین بەڵام حکوومەتی تورکیا لەبەرامبەر داواکارییەکانماندا هێرشمان دەکەنە سەر. هەموو دەبێت ئاگادار بکەینەوە کە ئێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتدا و لەناو سنوورەکانی تورکیا خوازیاری مافە سروشتییەکانی خۆمانین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment