چوار نوێنەری کورد گەیشتنە پەرلەمانی سووریا

بەشی سووریا- سێهەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا کۆتایی پێهات و لەنێو بەربژێرانیشدا چوار کورد هەڵبژێردران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریا ڕاگەیێندرا و بەو پێیەش چوار کورسیی لە 250 کورسیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە گەیشتە کوردەکان.

ئەو هەڵبژاردنە لە کاتێدا بەڕێوە چوو کە لەلایەن کورد و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە بایکوت کرابوو و تیایدا بەرەی نیشتمانیی پیشڕەوی سووریا سەربە حزبی بەعس 117 کورسی لە 250 کورسیەکەی بەدەست هێنا.

بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا 33.17 ڕاگەیێندرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189448

Your Comment

You are replying to: .
captcha