کوردپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه: "دوای بەدواداچوونی دامودەزگا ئەمنییەکان لە سەر چۆنێتیی ڕۆیشتنی دالیا مەحموود موسلیم بۆ تورکیا ، توانرا لە ڕێگەی کەفیلی ناوبراو لە هەرێمی کوردستان بە ناوی بەیار ئەحمەد سەعید کە بازرگانێکی دانیشتووی دهۆکە ، زانیاریی زیاتر بەدەست بخەین و ڕاستییەکانی پەڕینەوەی دالیا مەحموود موسلیم بۆ ناو خاکی تورکیا بخەینە ڕوو".
باسی لهوهش كردووه: بەیار ئەحمەد سەعید، کە دانیشتووی شاری دهۆكە و كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەكات، چۆنیەتیی گەڕانەوەی سەلامی یەڵماز و دواتر بە قاچاخ ڕۆیشتنی دالیا مەحموود موسلیم بۆ توركیا باس دەكات.
ئهوهشی خستهڕوو: بەیار، نزیكایەتی و پەیوەندیی لەگەڵ ماڵباتی سەلامی یەڵماز هەبووە، لەكاتی هاتنی دالیا موسلیم بۆ هەرێمی كوردستان، بەیار لەسەر داوای ماڵباتی سەلامی یەڵماز دەبێتە كەفیلی و لەگەڵ سەلامی یەڵماز، لە ماڵەكەی خۆی دەیانحەوێنێتەوە.
وهزارهتی ناوخۆ دهشڵێت: "دوای گەڕانەوەی سەلامی یەڵماز بۆ توركیا، دالیا لە ماڵی بەیار دەمێنێتەوە و دواتر لە سەر داوای ماڵباتی سەلامی یەڵماز بە رێگەی قاچاخ دەینێرێتە توركیا. بەیار، دالیا دەداتە دەست ئەو قاچاخچییەی كە ماڵباتی سەلامی یەڵماز بۆیان دەستنیشان كردووە و لەگەڵی رێككەوتوون".
ئهوهشی خستهڕوو: "دوای گەیشتنی دالیا بە ماڵباتی سەلامی یەڵماز، وەك لە وێنەكان دەردەكەوێت، پەیوەندیی بەیار لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێ و ماڵباتی سەلامی بە (بەیار)یان راگەیاندووە کە سەلام و دالیا بە سەلامەتی بەیەکەوە گەیشتن و خۆیان ڕادەستی پۆلیسی شاری مێرسینی توركیا كردووەتەوە و دەشیانەوێت دوای خۆناساندن بە پۆلیس ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن و بەیەکەوە بژین".
وتیشی: وەک لە پەیوەندییە ڤیدیۆکەشدا دیارە، سەلامی یەڵماز بە ئاشکرا بە بەیار ئەحمەد ڕادەگەیەنێت کە دالیا لە ڕێگەی قاچاخ دەرباز بووە و و هاتووەتە لای پیاوەکەی و پەیوەندیی بە هیچ کەسەوە نییە و خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کردووە لە مێرسین و تەنیا خۆی و دالیا ئەو کارەیان ئەنجام داوە".
ڕوونیشی كردهوه: بەداخەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکانێک ویستیان ڕاستییەکان بشێوێنن و بازرگانی بەم بابەتەوە بکەن. ئێمە لە کاتێکدا ئەو زانیارییانە دەیخەینە ڕوو، دووبارە ئامادەیی خۆمان بۆ هەر لێکۆڵینەوەیێکی زیاتر لەم بارەیەوە دەردەبڕین. هیوادارین چیتر ئەم بابەتە بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەهێنرێت و واز لە ژیانی کۆمەڵایەتی و تایبەتی دالیا مەحموود و سەلامی یەڵماز بهێنرێت.
Your Comment