بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبوو عەلی بەسری بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: ئەمیر محەمەد سەعید تورکمانی ناسراو بە عەبدوڵا قەرداش خەلیفەی نوێی داعش کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سووریا خۆی حەشار داوە، لەئێستادا هەوڵی رێکخستنەوەی چەکدارانی رێکخراوەکە دەدات بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان و دەوروبەری بەغدا، بەسرە و کەربەلا و وڵاتانی ناوچەکە."
بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، "قەرداش پلانی داناوە سوود لە سەرقاڵ بوونی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وەربگرێت بە تایبەتیش لەئێستادا، زۆربەی سەرکردەکانی داعش وا بیر دەکەنەوە کە ئەو ڤایرۆسە وەک هیوایێک وایە بۆ یارمەتیدانیان لە شەڕەکانیان."
ناوبراو دەشڵێت: رێکخراوی چەکداری داعش لەئێستادا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی هەوڵی ئەوە دەدات، لە ئەورووپا، باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، باکووری ئەفریقا و وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتیی جاران چالاکی بکات."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment