بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی سیاسەتی جیاوازیان لەبارەی کوردی سووریاوە هەیە

بەشی جیهان- سس فرانتزمەن دەڵێت لە حاڵێکدا بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمریکا لەشەڕی داعشدا هاوکاریی کوردەکان دەکەن، سیاسەتوانانی ئەمریکی لەسەر داوای تورکیا ڕێگری لەبەشداری کردنی کورد لە دانوستانەکانی ئاشتیدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سس فرانتزمەن، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت جێبەجێکەرانی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا ستراتێژیی جیاوازیان هەیە چونکە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هاوپەیمانی هێزەکانی سووریای دیموکراتە و ڕۆڵی ئەو هێزە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بە گرینگ وەسف دەکات بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لایەنگری تورکیایە و هەوڵ دەدات کوردەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات بخاتە پەراوێزەوە.

ناوبراو لەو بڕوایەدایە، بۆ نموونە دیپلۆماتکارانی ئەمریکی پشتگیری لە تورکیا دەکەن و بەڵێنیان داوە کە کوردەکان لە هیچ دانوستانێکی ئاشتیدا بەشدارییان پێناکرێت.

ناوبراو ئاماژە دەکات بە وتەکانی جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کراوباری سووریا کە وتبووی هاوکاریەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات کاتی و تاکتیکییە.

ئەم شرۆڤەکارە دەڵێت سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی کوردانی سووریا سەرسوڕهێنەرە چوونکە ئەمریکا بەڵێنێکی بۆ پاڵپشتی کردنی درێژخایەن بە کوردەکان نەداوە و ڕێگریش دەکات لە نزیک بوونەوەی ئەم هێزانە حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

سس فرانتزمەن نموونەیێکی دیکەی پشتگیری نەکردنی ئەمریکا لە کوردانی سووریا دێنێتەوە و دەڵێت ئەمریکا پشتگیری نەکردووە لە کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان سووریا و عێراق بە ڕووی کوردەکاندا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە وەمەش پشتگیریی ئەمریکا لە تورکیا میلیشیاکانی سەربەو وڵاتە دەسەلمێنێت.

فرانتزمەن هەروەها بێدەنگیی ئەمریکا هەمبەر داخستنی ئاو لەسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لەلایەن تورکیاوە دێنێتەوە بیر و ڕەخنە لەو بێ هەڵویستیەی ئەمریکا دەگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189414

Your Comment

You are replying to: .
captcha