بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سووریا ناکەین

بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەناچێت و بەشداری تێدا ناكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لە باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا بەڕێوەناچێت و بەشداری تێدا ناكەن، دەشڵێت، "هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە بڕیارە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دوور و نزیک پەیوەندی بە خۆبەڕێوبەرییەوە نییە و لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆبەڕێوبەری هیچ سندوقێکی دەنگدان دانانرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، "گەلانی سووریا ١٠ ساڵە بۆ ڕێگەچارەیێکی ئاشتیانە هەوڵ دەدەن، ڕژێمی سوریا بەردەوامە لە سیاسەتەکانی خۆی وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا هیچ شتێک لە سووریا ڕووینەدابێت".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەشڵێت: "چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد کە حكوومەت بانگهێشتی هەموو هێزەکانی سووریا و ئۆپزیسیۆن بکات تا لەسەر چارەسەری قەیرانی سووریا و نووسینەوەی دەستوور گفتوگۆ بکەن دواتر هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدات".

ئەوەش لە كاتێكدایە، وابڕیارە سبەینێ یەكشەممە، ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا بەڕێوەبچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189386

Your Comment

You are replying to: .
captcha