ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم دوایین ئاماری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم، 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌راندووه‌.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 238 تووشبووی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون و 18 توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 78 تووشبووش چاك بوونه‌وه‌.

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ 10 هه‌زار و 114 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌، پێنج هه‌زار و 482 توشبوو چاكبوونه‌وه‌ و 370 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٤١)

1. کەرەنتین: (٨٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٦٩٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٤ شوێنی جیاواز (٢٤٣ سلێمانی)، (١٤٥١ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٠٨٥ پشکنینی نوێ)

(٧٨٣ هەولێر)، (٤٦٥ سلێمانی)، (٥٣٤ دهۆك)، (١٣٧ گەرمیان)، (٣٥ هەڵەبجە)، (١٣١ ڕاپەرین).

3. تووشبوو: (٢٣٨ تووشبووی نوێ)

(٧٣ هەولێر)

(٦٤ سلێمانی، ٤٥ گەرمیان، ٣٤ ڕاپەڕین)

(٩ دهۆك)

(١٣ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٧٨ چاکبوون)

(٤٤ هەولێر)

(١٦ گەرمیان)

(٨ دهۆك)

(١٠ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٨ مردن)

(٦ هەولێر)

(١١ سلێمانی)

(١ ڕاپەرین)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ١٨٨٤٣ هاوڵاتی (١٧١٤٩ دەرچوو)

پشکنین ١٦٧١٠٤ (٧٢٣١٠ هەولێر، ٥٤٩٢٧ سلێمانی، ٣٨٢٦٧ دهۆك، ١٦٠٠هەلەبجە)

تووشبوون ١٠١١٤ (٢٥٥٦ هەولێر، ٦٩٢٨ سلێمانی، ٣٠٧ دهۆك، ٣٢٣ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٤٨٢ (١٧٥٧ هەولێر، ٣٣٣٨ سلێمانی، ٢١٦ دهۆك، ١٧١ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٦٢ (٧٣٨ هەولێر، ٣٢٨٧ سلێمانی، ٩١ دهۆك، ١٤٦ هەلەبجە)

مردن ٣٧٠ (٦١ هەولێر، ٣٠٣ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

١٥ تەمووز ٢٠٢٠

News Code 189353

Your Comment

You are replying to: .
captcha