پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ره‌خنه‌ی له‌ بڕیارێکی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌ نوێیه‌که‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێت که‌ بۆ سه‌ردانی کردنی شاری هه‌ولێر بڕی 50 هه‌زار دینار وەکوو پشکنین بۆ کۆرۆنا له‌ هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تر وه‌رده‌گیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مژده‌ مه‌حموود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "وەرە ئەوەندە ڕوو قایم بیت، بە دوو مانگ نیوە مووچەیێک بدەیت بە خەڵک کە چەند سەد هەزارێکە، بەڵام بێیت بەو خەڵکە بڵێیت کە هاتیتە پایتەخت ئەبێ 50 هەزار دینار بدەیت!".

ده‌شڵێت: "ئەم دەسەڵاتە هیچ شتێک نەماوە بۆ ستەمکاری و رووتاندنەوەی خەڵک نەیکات، تەنانەت گەیشتوه‌تە پلەی بێشەرمی، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئەمە قبووڵ نەکەن و بەهیچ شێوەیێک پارە نەدەن بۆ ئەوەی داخڵی هەولێر یان هەر شارێکی تر بن".

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆئەوەی جووڵەی ئابووری و بازرگانی لە هەولێر نەوەستێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە میکانیزمی نوێ بۆ هاتنە ناو پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێت، لەناویاندا ئەنجام دانی پشکنین بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عێراق بە نرخێک کە لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەموو بازگەکانی پارێزگای هەولێر بنکەی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێن، ئەو هاووڵاتییانەی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە دێن بە بڕێک پارە کە لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت، پشکنینیان بۆ دەکرێت.

سەبارەت بە میکانیزمی تایبەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بەوە کرد کە میکانیزمەکە جیاوازیی دەبێت و هاونیشتمانیان دەتوانن پشکنین بکەن و پێویستیان بە هەماهەنگی نەبێت بۆ هاتنە ناو هەولێر.

گرتنەبەری ئەم میکانیزمەش، وەک پارێزگاری هەولێر پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بۆ ئەوەیە جووڵەی ئابووری و بازرگانی لە هەولێر نەوەستێت، چوونکە داخستنی سنوور لەگەڵ شارەکانی دیکەی عێراق، کاریگەریی لەسەر ئابووریی شارەکە دروست بووە.

فرسەت سۆفی راشیگه‌یاند: دوای گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕیارە ئەو میکانیزمە جێبەجێ بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189340

Your Comment

You are replying to: .
captcha