بەبێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکاوە، تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (الپارتی) دەڵێت: مەترسیی هێرشی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا هێشتا هەیە و ئەگەر زلهێزە جیهانییەکان ئەو مۆڵەتە بە تورکیا بدەن، جارێکی تر تورکیا هێرش دەکاتە سەر کوردەکان.

«حسێن مەستۆ» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (الپارتی) لەبارەی ئەگەری هێرشی دووبارەی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا ڕایگەیاند: تورکیا بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووریی زۆری لە کوردستانی سووریا هەیە و هەر چەشنە گێچەڵسەریێکی دیکە لەلایەن ئەو وڵاتەوە نامومکین نییە.

ناوبراو درێژەی دا: پێش هەموو شتێک تورکیا دەیهەوێت کوردی سووری بەتەواوێتی بوونیان نەمێنێت و شتێک بەناوی مافی سیاسی نەیانگرێتەوە.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا ڕاشیگەیاند: ڕاستیێکی دیکە ئەمەیە ئەگەر هەل و مەرجەکە بۆ تورکیا فەراهەم بکرێت ئەو وڵاتە بیر لە داگیر کردنی تەواوی باکووری سووریا دەکاتەوە.

حسێن مەستۆ ئاشکراشی کرد: مەترسیی هێرشی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا هەیە و ئەگەر زلهێزە جیهانییەکان هەل و مەرجەکەی بۆ فەراهەم بکەن تورکیا دیسان هێرش دەکاتە سەر کوردەکان.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا وەبیری هێنایەوە: بەبێ گڵۆپی سەوزی ئەمریکا تورکیا بۆی نییە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵسوکەوت دەکات و ئەگەریش ئەمریکا مۆڵەتی هێرش کردن بە تورکیا بدات ئەو مۆڵەتە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189336

Your Comment

You are replying to: .
captcha