لە عێراق هێرش کرایە سەر کاروانێکی هاوکاریی ئەمریکییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژمارەیێک چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه‌، هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر سێ بارهه‌ڵگری سه‌ربازی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و سووتێندراون.

کوردپرێس: میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ژماره‌یێک چه‌کداری نه‌ناسراو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌کیی دیوانیه‌ هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی ئه‌مریکا که‌ که‌لوپه‌لی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبو، له‌ئه‌نجام دا هه‌رسێکیان سووتێندراون.

تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌که‌ و ئاگره‌که‌یان کوژاندوه‌ته‌وه‌، شۆفێری هه‌رسێ بارهه‌ڵگره‌که‌ش ره‌وانه‌ی بنکه‌ی پۆلیسی دیوانیه‌ کراون بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا.

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یێک رایگه‌یاندووه‌، ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌کان له‌ به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و دیوانیه‌و به‌ئاراسته‌ی یه‌کێک له‌بنکه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا رۆیشتوون، ژماره‌یێک ئۆتۆمبێلی جۆری هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلأی بچوک و که‌لوپه‌لی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبوو.

سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه‌، تا ئێستا چه‌کداره‌کان نه‌ناسراون و لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش چه‌کداره‌کان له‌رێگه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌ سه‌ربازیه‌کان و ناچاری راوه‌ستانیان کردوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189318

Your Comment

You are replying to: .
captcha