سزای 12 ساڵ زیندانیکردن به‌سه‌ر مه‌لا كرێكاردا سه‌پێندنرا

بەشی جیهان- دادگای ئیتاڵیا له‌ دانیشتنی رۆژی هه‌ینیدا سزای 12 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مەلا كرێكار سه‌پاند، كه‌ پێشتر سزاكه‌ی بۆ ده‌ركرابوو.

کوردپرێس:

پێگه‌ی‌ دوربین-ی‌ نزیك له ‌مه‌لا كرێكار‌ بڵاوی کردەوە: دادگای ئیتاڵیا بڕیاریدا سزاكه‌ی‌ پێشوی مه‌لا كرێكار‌ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه،‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ 12 ساڵ زیندانیکردن.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌: مەلا کرێکار لەرێگه‌ی ڤیدیۆوه‌ به‌شداری دادگاكه‌ی رۆژی هه‌ینی کردووە و له ‌میانه‌ی قسه‌كانیدا چه‌ند جارێ قسه‌كانی مەلا کرێکار پچێڕێندراوە.

مه‌لار كرێكار وتوویه‌تی: "ئێوه‌ 12 ساڵ حوكمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه‌، كه ‌چی ئاماده‌نین سێ سەعات گوێم بۆ بگرن، ئه‌م دادگاییه وه‌ك دادگای میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدا نابینم".

مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو به‌هۆی ئاڕاسته‌كردنی تۆمه‌تی جیاواز لەلایەن داواکاری گشتی و دادگای ئیتاڵیاوە كه‌ دیارترینیان هەوڵدانە بۆ دروستکردنی خەلافەتی ئیسلامی لە کوردستان و دروستکردنی گروپێک بۆ رفاندنی دیپلۆماتکارانی ئەوروپا و دروستکردنی رەوتی شاخ و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە عێراق و وڵاتانی ئەوروپا، مەلا کرێکار له‌ نه‌ویژه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا كرا.

News Code 189312

Your Comment

You are replying to: .
captcha