کوردپرێس:
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یارڵڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕایگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ باره‌گاى پۆلیسى فیدراڵى له‌پارێزگاى كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو بوو، بنكه‌ى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه سه‌قامگیرى پارێزگاكه توندوتۆڵ‌تر ده‌كات".
ناوبراو وتیشى: "په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كه‌رته‌كانى فیدراڵى وهێزهكانى پێشمه‌رگه تاوتوێ كراون له‌گه‌ڵ ڕێكارى كاركردن كه‌ڕه‌نگه ڕۆڵى هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانى هه‌ندێك گۆڕانكارى بۆ توندوتۆڵكردنى ئاسایشى كه‌ركوك".
هەروەها عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌پارێزگاى كه‌ركووك ڕه‌تكرده‌وه، ئاماژه‌یشى به‌ئامانجى بنكه‌كانى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌پارێزگاكانى دیاله ونه‌ینه‌وا وكه‌ركوك کرد‌و رونیکردەوە، "بنكه‌كانى هه‌ماهه‌نگى كردن كهگفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا له‌سێ پارێزگا نوێنه‌رانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆى فیدڕاڵى له‌خۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كه‌رته سه‌ربازییه‌كان ووه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
ئەوەشی خستەڕوو: "بنكه‌كانى هه‌ماهه‌نگى كردن بریتییه لهئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌چاودێرى كردنى تیرۆرستانى داعش وجموجۆڵى كاروانه سه‌ربازییه‌كان وئۆتۆمبێله مه‌ده‌نییه‌كان ".
پێشتریش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشكرایكردبوو لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە رێککەوتوون بۆ دروستکردنى سەنتەر و خاڵى هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى سەقامگیریی ئەو ناوچانەى کە هێزەکانى پاسەوانى هەرێم و هێزە فیدراڵییەکانى تێدا نییە.
Your Comment