کوردپرێس:
بەپێی راگەیێنراوی ڕۆژی سێشەمە 7ی تەمووزی 2020ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو هاتووە، دوو هەزار و 334 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە زۆرترینیان لە هەولێر بوون و 770 پشکنین بوونە، دوای ئەویش سلێمانی و دهۆک دێن.
ئەو 495 کەسەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ناوچەکاندا دابەشبوون:
هەولێر: 186 تووشبوو
سلێمانی: 177 تووشبوو
گەرمیان: 59 تووشبوو
راپەڕین: 39 تووشبوو
دهۆک: 25 تووشبوو
هەڵەبجە: نۆ تووشبوو
هاوکات 79 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە 65 کەسیان لە هەولێرن، شەش کەسیان لە گەرمیانن، چوار کەسیان لە دهۆک و چوار کەسی دیکەیشیان لە هەڵەبجەن.
لە 24 کاژێری رابردوو هەشت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنج تووشبوویان لە سلێمانین، دوو تووشبوویان لە گەرمیانن و یەک تووشبوویشیان لە هەولێرە.
هەر لە 24 کاژێری رابردوو 869 کەس لە 20 شوێنی جیاواز کەرەنتین کراون کە 481 کەسیان لە دهۆک بوون، 206 کەس لە سلێمانی و 182 کەسیش لە هەولێر.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئێستا هەشت هەزار و 134 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە دوو هەزار و 868 کەسیان چاکبوونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 271 کەس.
Your Comment