بەشێک لە هاووڵاتیانى شارى سلێمانى لەدژی کەم کردنەوەی مووچە گرد بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گردبوونەوە و خۆپیشاندانى بەشێک لە هاووڵاتیانى شارى سلێمانى و فەرمانبەرانى کەرتى تەندروستى و هێزەکانى ناوخۆ و مامۆستایان لە بەردەم باخى گشتى سلێمانى، بەڕێوەچوو.

کوردپرێس: ئاژانسی ناس کورد لەبارەی گردبوونەوەکە رایگەیاند: "خۆپیشاندەران بە شێوەى ڕێپێوان لەبەردەمى باخى گشتى سلێمانییەوە بەرەو نووسینگەى سلێمانى پەرلەمانى کوردستان دەچن".

هەروەها "خۆپیشاندەران داواى پێدانى مووچەى تەواوەتى و گەڕاندنەوەى ئەو لێبڕینە دەکەن کە لە مووچەى مانگى 2ى ئەمساڵدا لێیان بڕاوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189258

Your Comment

You are replying to: .
captcha