کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 5ی تەمووزی 2020 لەراگەیەنراوێكدا وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه: "لەلایەن یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى خێزانێكی پێنج كەسی كە لەدایكێك و چوار كوڕ پێكهاتبوون لە ناوچەی حهسوهى ئەبو غرێبی رۆژئاوای بەغداد دەستگیركران".
ڕاگەیێندراوەکەی وەزاەرتی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه: ئه‌و خێزانه پێشتر لەكاتى پڕۆسه‌كانى ئازادكردنى له ئەنبارەوە بەرەو بەغدا هەڵاتوون و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراون و دواتریش ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون.
رێكخراوی داعش مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 له عێراق سه‌ریهه‌ڵدا و توانیان دهستبهگرن به‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوانی عێراقدا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س كوژران و برینداربوون و سه‌دان كهسیشان ده‌ستگیركرد و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره.
چه‌كدارانی داعش رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش بوونه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام له كۆتایی ساڵی 2017 دا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق كۆتایی هاتنی ئه‌و رێكخراوه راگه‌یه‌ندرا.
Your Comment