مەسروور بارزانی: جێبەجێکردنی دەستور فاکتەری پێشکەوتن و سەقامگیربونی دۆخی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەرکان شەهاب ئەحمەد ئەلشەیبانی، وەزیری گەیاندنی عێراقی و شاندێکی یاوەری کۆ بووەوە و رایگەیاند، جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربونی دۆخی عێراقە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا کە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و عەلی خوەیلدی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی، بە تایبەتی لە بواری گەیاندن تاووتوێ کرا.

ئاماژە بەوەش دراوە،" وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەییی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی بواری گەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. گوتیشی ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و دەمانەوێ باشترین پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا هەبێت چونکە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە .

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور، چونکە جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە

*لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 189220

Your Comment

You are replying to: .
captcha