کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا کە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و عەلی خوەیلدی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی، بە تایبەتی لە بواری گەیاندن تاووتوێ کرا.
ئاماژە بەوەش دراوە،" وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەییی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی بواری گەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. گوتیشی ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و دەمانەوێ باشترین پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا هەبێت چونکە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە .
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور، چونکە جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە
*لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment