دوایین ئاماری کۆرۆنا لە هه‌رێمی كوردستان: 254 كه‌سی نوێ تووش بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 254 كه‌سی نوێ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 10 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 2ی جوولای 2020 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 240 كه‌سی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه‌ 73 تووشبوو له‌ هه‌ولێر، 86 تووشبوو له‌ سلێمانی، چوار تووشبوو له‌ دهۆك، 68 تووشبووی نوێ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، 23 تووشبوو له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین، هه‌روه‌ها 10 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 86 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٢٨)

1. کەرەنتین: (٥٥ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٣٠٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٠ شوێنی جیاواز (٥٧٠ هەولێر)،(٢١٩ سلێمانی)، (٥١٥ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٢٧٤ پشکنینی نوێ)

(٨٢٠ هەولێر)، (٥٧٦ سلێمانی)، (٥٤٦ دهۆك)، (٢٤٦ گەرمیان)، (٨٦ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٢٥٤ تووشبووی نوێ)

(٧٣ هەولێر)

(٨٦ سلێمانی ، ٦٨ گەرمیان، ٢٣ ڕاپەڕین)

(٤ دهۆك)

4. چاکبوون: (٨٦ چاکبوون)

(٥٦ هەولێر)

(١٢ ڕاپەڕین)

(٩ گەرمیان)

(٤ دهۆك)

(٥ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٠ مردن)

(٢ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ١٦٧٥٩ هاوڵاتی (١٥٤٥٥ دەرچوو)

پشکنین ١٣٨٨٣١ (٦٣٣٧٤ هەولێر، ٤٣٩٠٤ سلێمانی، ٣٠٤٤٥ دهۆك، ١١٠٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٦٦٥٧ (١٥٣٣ هەولێر، ٤٧٤٨ سلێمانی، ١٧٨ دهۆك، ١٩٨ هەلەبجە)

چاکبوون ٢١٦٤ (٩٢٢ هەولێر، ١٠٣٦ سلێمانی، ١٤٤ دهۆك، ٦٢ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٧٠ (٥٨٢ هەولێر، ٣٥٢٢ سلێمانی، ٣٤ دهۆك، ١٣٢ هەلەبجە)

مردن ٢٢٣ (٢٩ هەولێر، ١٩٠ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢ تەمووز ٢٠٢٠

News Code 189219

Your Comment

You are replying to: .
captcha