کوردپرێس:
دوکتور دلاوەر عەلائەدین ڕێکخەر و بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەڵێت لەم قۆناغەدا کورد هەلومەرجی گونجاوی بۆ سەربەخۆبوون نیە.
ناوبراو بە گۆڤاری "یۆرۆپییەن ڤەیڤ"ی وتووە پێویستە قیادەی کوردی لە جیاتی ئەوەی پەلە لە سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان بکەن، بیر لە ئایندەیێکی باشتر بۆ هەرێم بکەنەوە.
وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی پێشووی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە کە کوردەکانی عێراق بەردەوام جەختیان کردۆتەوە کە پێبەندن بەوەی لە عێراقی پاوەجێدا ژیانێکی خۆش و دیموکراسییانە بەرنە سەر.
دومتور عەلائەدین جەختیشی کردۆتەوە کە دەسەڵاتە زلهێزەکانی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادە نیش سەربەخۆبوونی کورد قبووڵ بکەن و تەنان خودی هەرێمی کوردستانیش هەلومەرجی پێویستی بۆ ئەو مەسەلەیە نیە.
سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بێ ئەوەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان خاوەنی ئاڵا بێت و بە بێ ئەوەش لە عێراق داببڕێت، بە سەربەخۆیی بژیت.
Your Comment