شاندێکی باڵای یەکێتی لەگەڵ یەکگرتوو کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کۆ بوونه‌وه‌.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی یه‌کگرتووی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ کردن و سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشوازیی کرد له‌ وه‌فدێکی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی و ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، له‌ دیدارەکەدا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌ کرا، جه‌ختیش له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی خاک و خه‌ڵکی هه‌رێم کرایه‌وه‌، ئاماژه‌ش به‌وه‌کرا که‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌گشتی و لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌ حکوومه‌ت به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه ‌و گرفته‌کانی هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت پرسی دابین کردنی مووچه‌.

له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "له‌به‌شێکی تری دیداره‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداد کرا، به‌پێویست زانرا هه‌وڵه‌ ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان چڕتر بکرێنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتنێک که‌ سوودمه‌ندی یه‌که‌م تیایدا هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189156

Your Comment

You are replying to: .
captcha