لە دیاربەکر پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر بارەگای DTK

بەشی تورکیا- هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باره‌گای کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیک "که‌جه‌ده‌" و ژماره‌یێک سیاسه‌تڤان و چالاکڤانی کوردیان ده‌ستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی Mezopotamya بڵاوی کرده‌وه‌، کاژێر 04:00ی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پۆلیسی تورکیا له‌ شارۆچکه‌ی په‌یاسی ئامه‌د، هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باره‌گای "که‌جه‌ده‌" و ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌زگای چاپ و په‌خشی نێو باره‌گاکه‌دا گرت.

هاوکات هێزه‌کانی پۆلیس هه‌ریه‌ک له‌ ژیان تاش و حوسێن کایا ئەندامانی دیوانى سەرۆکایەتیی کەجەدە، رۆژدا بارش لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا، ناشیدە تۆپراک، هاوسەرۆکی شارەوانیی فارقین، یڵدز داملا، بەڕێوەبەری مەیادەر، لەیلا باگاتر، ئەندامی ئەنجومەنى دەبەپە، سوبحی ئیزۆل ئەندامی کۆمەڵەى سەندیکای رەنجدەرانیان ده‌ستگیر کرد.

ماوەیێک هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستییان بە هەڵمەتێکی گرتن و راوەدوونان کردووە، ئەندامانی پارت و سەندیکا کوردییەکانی نزیک لە هەدەپە، بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە، هەروەها ئەندامانی پۆلیس بە تۆمەتی پەیوەندییان بە گرووپی فەتحوڵڵا گولەن، ئامانجی ئەو هەڵمەتەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189143

Your Comment

You are replying to: .
captcha