بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانەی کراوە، ئۆپەراسیۆن لە شنگال و قەندیل و ناوچەکانی دیکە ئەنجام دەدەن و لەوە بەدواش درێژەی پێدەدەن و بەردەوامیش دەبن لە دیدارەکانیان لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە تورکیا دەمێکە هەوڵ دەدات بۆ لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لە لایەن پەکەکەوە لەناو خاکی عێراقەوە ڕووی لە وڵاتەکەیان کردووە و ئەوەشیان بە بەرپرسانی عێراقی ڕاگەیاندووە و پێیان وتوون ئەگەر ئێوە توانای ئەو کارەتان نییە، ئەوا تورکیا خۆی ئەنجامی دەدات.
سوپای تورکیا بەردەوام سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات و لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بۆردوومانەکان فراوانتر بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment