سنوورەکانی عێراق لە گەندەڵکاران پاک دەکەینەوە/ دۆخی ئەمنیی وڵات ڕووبەڕووی ئاڵانگاری جیددیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختی کردەوە، رێگە نادەن عێراق ببێتە مەیدانێکى ململانێی و شەڕەکان و رایگەیاند بە هەموو شێوەیێک سەرکێشى لە عێراق رەتدەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیێک میدیاكار و رۆژنامەنووس و شرۆڤكاری سیاسیی رایگەیاند: نابێت رێگە بەدەستوەردان لە عێراق بدرێت و هەڕەشە لەسەر سەروەری عێراق و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی دروست بكات، رێگە بەلایەنی دەرەكی نادەین سەركێشی لە عێراقدا بكات.

ئاماژەى بەوەش کرد، داهاتووی عێراق لەهەموو شتێک گرنگترە و عێراق وڵاتێكی پەراوێزخراو نییە، بۆیە سەركێشیی لەسەر خاكەكەی رەتدەكەنەوە و وتیشى" رێگە نادەین عێرا ببێتە گۆڕپانى یەکلایی کردنەوەى کێشەکان".

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەى خستەڕوو، سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی، رووبەڕووی ئاڵانگاری گەورە بووینەتەوە، لەو پێناوەشدا قوربانی زۆرمان داوە دەبێت هەڵەكانی رابردوو دووبارە نەكرێنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189139

Your Comment

You are replying to: .
captcha