بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو لایەنی کوردی سووریا بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردووەوە دەستیان کردە دانووستان و هەنگاوە بەراییەکانیان بە ئەرێنی وەسف کرد. بەم حاڵەشەوە ئە دانووستانانە دژیاتیی تورکیای لێکەوتۆتەوە.
پەیمانگەی واشنتن کە ئەو سیاسەتانە پەیڕەو دەکات کە بەرژەوەندیی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدەکەوێتەوە ئەم جارەش پێشنیار دەکات ئەمریکا، تورکیا ناچار بە گفتوگۆ لەگەڵ کوردانی سووریا بکات.
ئەم ڕێکخراوەیە ڕایدەگەیێنێت دانووستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا بە نێوەندگیریی ئەمریکا هەنگاوێکی سەرکەوتووانە بوو بەڵام بەبێ ڕەزایەتی تورکیا زۆر درێژەی پێنادرێت.
پەیمانگەی واشنتن ئاماژە بە هەستیار بوونی تورکیا لەسەر بابەتی کوردانی سووریا دەکات و تورکیا بخاتە ژێر گوشار لەو ڕێگایەوە هەم گفتوگۆی نێوان تورکیا و کورد دەست پێبکات و هەم بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا دەپارێزێت.
ئەم ڕێکخراوەیە تەنانەت پێشنیاریش دەکات دۆناڵد ترەمپ بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئەردۆغان بۆ دەستپێکردنی دانووستان لەگەڵ کوردەکان هان بدات و ئەنقەرە میوانداریی دانووستانەکان بێت.
ئەم ڕێکخراوەیە بڕوای وایە لە ئێستادا تورکیا نایهەوێت هێرشێکیدیکە دژ بە کوردانی سووریا دەست پێبکات پاش هێرشەکانی 2018 و 2019 بەڵام مومکینە لە ئایندەیێکی نزیکدا ناسیۆنالیستەکانی تورکیا ئەردۆغان هان بدەن بۆ هەڵمەتێکی دیکەی سەربازی دژبە کوردستانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment