بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، باشتره کارەکانی حکوومەت لە ڕێگەی چەند وەزارەتێکی کەمەوە سەرپەرشتی بكرێت کە بتوانێت ئەو هەموو یەکە ژمێریارییەكان نەهێڵێت و گەندەڵی سنووردار بکات و داهاتە گشتیەکان بە پێی پارێزگاکان دابەش بکات و پارێزگاکانیش داهاتە ناوخۆییەکانیان بەکار بهێننەوە بۆ خزمەتی پارێزگا.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی "کاتێکی زێڕینە بۆ بچووک کردنەوەی پەیکەری حکوومەتی هەرێم و پیادەی کردنی سیستەمی ناناوەندی ئیداری ومالی و دابەش کردنی دەسەڵاتەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment