سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی پەرلەمان دوای یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی رێککەوتنی هەرێم و دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانی چارەنووسی رێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەکەن، کە یەکلایی بووەوە "دانیشتنێکی گرنگ" لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن سەبارەت بە دۆخی دارایی لە هەرێمی کوردستان و بابەتی مووچە و بابەتی قەرزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "کەرەنتینەی پەرلەمانی کوردستان تەواو بوە و لە ئێستادا هیچ رێگرییەکی سیاسی و یاسایی نیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئێمە گرنگە بە بابەتی گرنگەوە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکەینەوە، لە پەیوەندی بەردەوامین لەگەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ئەوەی خشتەی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە ببێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەها چاوەڕوانی چارەنوسی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق دەکەن و کە ئەو دو بابەتە یەکلایی بونەوە "دانیشتنێکی گرنگ" لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن سەبارەت بە دۆخی دارایی لە هەرێمی کوردستان و بابەتی موچە و بابەتی قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەندێک بابەتی دیکەش کە یاداشتی لیژنەکانی پەرلەمانن.

سەرۆکی پەرلەمان ڕوونیشی کردەوە، "بابەتی گرنگی دیکەش هەن کە پەرلەمانی قسەی لەسەر بکات وەک تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، دو لیژنەی پەرلەمانی کوردستان یاداشتیان داوە سەبارەت بە دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئەوانە هەمویان بابەتی گرنگن، لە راستیدا ئەو کێشەیە دێتە بەردەمان کە ئەم وەرزەی یاسادانانمان بەتەواوەتی لێڕۆشت هەم لەبەر دۆخی تەندروستی هەم لەبەر هەندێک بابەتی تر کە پەیوەندی بە دۆخی ناو پەرلەمانەوە هەبو، پێمان وایە ئەوانە هەمویان تەواوبون".

News Code 189125

Your Comment

You are replying to: .
captcha