سێ فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان: داهاتی وڵات به‌شی موچه‌ ده‌كات به‌ڵام له‌ ده‌ستی ئه‌میندا نییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئازادی ده‌ڵێن "داهاتی هه‌رێم به‌شی موچه‌ و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام له‌ده‌ستێكی ئه‌میندا نییه‌".

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 24-6-2020 له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئازادی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌به‌رانبه‌ر بڕیاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وتی "دژی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ین و له‌ناو هۆڵڵا په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌یان گرفتی هه‌یه‌ نۆره‌ی بڕینی موچه‌یه‌".

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان شێواوی تێكه‌وتوه‌، چونكه‌ له‌هه‌مبه‌ر تۆپبارانی سنوره‌كان و بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌موو گرفته‌كانی دیكه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌ و سه‌رقاڵی ململانێی سیاسییه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی "ئه‌و بڕیاره‌ مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێ ده‌یكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتاران ده‌ستكاری موچه‌ی خۆمان پێ ئاساییه‌، كه‌ كراوه‌ته‌ 50% ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یتریش ببڕن ئه‌وه‌ هه‌ر گرفتمان نییه‌، ته‌نها موچه‌خۆرانی كوردستان موچه‌كانیان ده‌ستكاری نه‌كرێت".

له‌باره‌ی داهاتیشه‌وه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داگرت، كه‌ داهاتی هه‌رێمی كوردستان به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڵانی تێدا ده‌كرێت و له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندا نییه‌، بۆیه‌ به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات.

*لە ڕادیۆ ەوا وەرگیراوە

News Code 189123

Your Comment

You are replying to: .
captcha