لە ئێران 2573 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

بەشی ئێران- وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2573 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.

کوردپرێس:

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 2ی پووشپەڕی 1399سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2573 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 207 هەزار و 525 کەس.

هەروەها وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 119 كه‌سی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 9 هەزار و 742 کەس.

هەروەها تا ئێستا 166 هەزار و 427 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

News Code 189090

Your Comment

You are replying to: .
captcha