لە مووسڵ سزای لەسێدارەدان بەسەر موفتیێکی داعشدا دەسەپێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێک لە داداگاکانی مووسڵ، ئەمرۆ فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەر موفتیی داعشدا سەپاند، کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موفتی داعش ناسراو بە "ئەبوو عەبدولباری"، رێکەوتی 17ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە لە گەڕەکی "حی مەنسوور" لە بەشی دەستەڕاستی مووسڵ دەسگیرکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق، هێزی سواتی سه‌ربە فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا موفتییەکەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی دەستگیرکردووە کە به‌نازناوەکانی ئه‌بوو عه‌بدولباری و (شفاء نعمه‌) ناسراوە.

چەند سەرچاوەیێکی هەواڵیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە، ئه‌بوو عه‌بدولباری لەلایەن دادگایێکی مووسڵ فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئه‌بوو عه‌بدولباری، کاری وتاردان و پێشنوێژی کردن بووه‌ له ‌ژماره‌یێک مزگه‌وته‌کانی مووسڵ، وتاره‌کانیشی دژی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان بووه‌، کاریشی له‌سه‌ر بیروبۆچونی هاوڵاتیان و راکێشانیان بۆناو گرووپی تیرۆرستی داعش کردووه‌.

شانەی راگەیاندنەکانی عێراق روونیشی کردوەتەوە "ئه‌بوو عه‌بدولباری به‌یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌ یه‌که‌مه‌کانی گرووپی تیرۆرستی داعش و به‌رپرسی تایبه‌تی له‌سێداره‌دانی ژماره‌یێک زاناو پیاوانی ئاینی بووه‌ که‌ ره‌تیان کردبووه‌وه‌ بچنه‌ ریزه‌کانی داعشه‌وه‌، هاوکات به‌رپرسیش بووه‌ له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌بی یوونس که‌ له‌ساڵی 2014 ته‌قێندرایه‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189089

Your Comment

You are replying to: .
captcha