بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ سەربازێکی تورکیا لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە خاکی کوردستاندا بریندار بوو پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
هاوکات، وەزارەتەکە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوەکەی دیاری نەکردووە، لەکاتێکدا رۆژی هەینیش سەربازێکی دیکە کوژرا.
هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بەئامانج کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و تاوەکوو ئێستاش پێنج کەسی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم گیانیان سپاردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment