«ENKS»  و  «PYNK» ناکۆکییەکانی نێوانییان تێپەڕاندووە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد (PYNK) بەو ڕێککەوتنەی سیاسیەی چەند ڕۆژی ڕابردوویان توانییان ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن.

«عەدنان کیلو» سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) یەک لەو حزبانەی کە تەڤڵی حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد بووە لە وەڵامی پرسیاری کوردپرێسدا کەپێشتریش لە نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە-دا سێ ڕێککەوتنی بێ ئەنجام کرابوو، جیاوازیی نێوان ڕێککەوتنەکەی ئێستا و ئەو ڕێککەوتنانە چی بووە وەڵامی دایەوە: ئەم دوو لایەنە ئێستا کێشەو ناکۆکییەکانیان تێپەڕاندووە و بە شێوەیێکی شەفاف لەبارەی بابەتەکان قسەیان کردووە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سیاسی گرینگ.

ناوبراو زیادی کرد: لەباری سیاسییەوە هەر دوو لایەنەکە ڕێێکەوتن و ئەم ڕێککەوتنەش بەرەیێکی پێکهێناوە کە دەتوانێت لەگەڵ لایەنە نێونەتەوەی و ناوچەییەکاندا بە ناوی کوردی سووریاوە قسە بکات.

عەدنان کیلۆ جەختی کردەوە یەکگرتن پرسێکی زۆر گرینگە کە لە کۆتاییدا ئێمە توانیمان پێیبگەین.

سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) ئاماژەی دا بە پرسی بەشداریی کورد لە ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریا لە ژێنێڤ و ڕایگەیاند: کاتێک کە ڕێککەوتنێکی سیاسی دەستەبەر دەبێت (کە ئێستا بەدەست هاتووە) دەتوانین لەبارەی مافی کورد لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دانوستان بکەین و بە شاندێکی باڵاوە لەو گفتوگۆکانی ئاشتیدا بەشداری بکەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189082

Your Comment

You are replying to: .
captcha