کوردپرێس:
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەلوود چاوشئۆغڵو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNN) تورکدا سلێمانی بەوە تۆمەتباركردووە كە كەوتووەتە ژێر كارگەریی پەكەكە و وڵاتێكی ناوچەكەوە و دژایەتیی توركیا دەكات.
سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییەیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندوە،"بەشێوەیێكی فراوان ئۆپراسیۆنیان لە باكووری عێراق دەست پێكردووە، ئۆپراسیۆنەكان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی مەترسییەكانی پەكەكە لەسەر توركیا نامێنێت"
چاوشئۆغلۆ راشیگەیاندوە،"بەمەبەستی دروستكردنی هەڵوێستی توند دژی توركیا، پەکەکە لە سلێمانییەوە فشار دەخاتە سەر حکوومەتی هەرێم."
Your Comment