وەزیری دەرەوەی تورکیا: سلێمانی کەوتۆتە ژێر کاریگەریی پەکەکە

بەشی تورکیا- پاش ئەوەی لە سلێمانی چەند خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا وەزیری دەرەوەی تورکیا سلێمانی بەوە تۆمەتباركردوە كە كەوتووەتە ژێر كارگەریی پەكەكە و وڵاتێكی ناوچەكەوە و دژایەتیی توركیا دەكات.

کوردپرێس:

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەلوود چاوشئۆغڵو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNN) تورکدا سلێمانی بەوە تۆمەتباركردووە كە كەوتووەتە ژێر كارگەریی پەكەكە و وڵاتێكی ناوچەكەوە و دژایەتیی توركیا دەكات.

سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییەیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندوە،"بەشێوەیێكی فراوان ئۆپراسیۆنیان لە باكووری عێراق دەست پێكردووە، ئۆپراسیۆنەكان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی مەترسییەكانی پەكەكە لەسەر توركیا نامێنێت"

چاوشئۆغلۆ راشیگەیاندوە،"بەمەبەستی دروستكردنی هەڵوێستی توند دژی توركیا، پەکەکە لە سلێمانییەوە فشار دەخاتە سەر حکوومەتی هەرێم."

News Code 189061

Your Comment

You are replying to: .
captcha