دادگای دەستوری توركیا: دەمیرتاش ئازاد ناکرێت بەڵکوو قەرەبوو دەکرێتەوە

بەشی تورکیا- دادگای دەستوریی تورکیا بڕیاری داوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی كورد لە توركیا كە ئێستا لە زیندانە قەرەبوو بكرێتەوە بەهۆی ئەوە لە ماوەی یاسایی خۆی زیاتر زیندانی كراوە.

کوردپرێس:

ئاژانسە هەواڵییەكانی جیهان بڵاویانكردەوە،"ئەمڕۆ هەینی رۆژنامە فەرمییەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە كە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ماوەی گونجاوی خۆی زیاتر لە زیندان هێڵدراوەتەوە، بۆیە دەبێت قەرەبوی ماددی بكرێتەوە. چاوەڕێش دەكرێت بەهۆی ئەوەوە لە زیندان ئازادبكرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ساڵی 2016 ەوە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر خراوەتە زیندانەوە .

هەر بەگوێرەی ئاژانسەكان، هێشتنەوەی زیاتری دەمیرتاش لە زیندان پێشێلکردنی ماددەی 19ی دەستوری توركیایە و دەبێت بە پەنجا هەزار لیرەی تورکی قەرەبوی ماددی بكرێتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش سیاسەتمەدارێکی دیاری کوردی کوردستانی تورکیایەە، ساڵی 1973 لەشارۆچکەی پالۆی سەر بەپارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان لەدایکبوە، ساڵی 2002 لەگەڵ باشاک دەمیرتاشی مامۆستا ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و باوکی دو کچە بەناوەکانی دەلال و دڵدایە.

دەمیرتاش ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بوەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەدوای قەدەغەکردنی دەتەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، ساڵی 2010 بوەتە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتر بوە بەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە).

لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکراو تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.

News Code 189059

Your Comment

You are replying to: .
captcha