شرۆڤەکاران هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لێکدەدەنەوە

بەشی جیهان- شرۆڤەکاری پرسی عێراق لەبارەی دوایین هێرشی تورکیا بۆسەر شەنگال لە عێراق دەڵێت ئامادە نەبوونی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەو ناوچەیە، هەلێکی ئاسانی بۆ تورکیا ڕەخساندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزی ئاسمانیی تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لەهێرشێکی کەم وێنەدا دەیان خاڵیان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی شەنگال بە کەڵک وەرگرتن لە 20 فڕۆکەی F-16 کردە ئامانج. بەرپرسانی تورکیا دەڵێن زیاتر لە 80 بنکەی پەکەکە-یان لەو ناچەیەدا پێکاوە.

پاتریک ئوزگود، شرۆڤەکاری پرسی عێراق لە پەیمانگای کونترۆڵی ڕیسک لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر شەنگال دەڵێت: ڕاستیەکەی ئەوەیە لە ئێستادا هیچ گرووپێک کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕەسمیەتی پێبەخشبێت لەم ناوچەیەدا کونترۆڵی بەدەستەوە نییە. هەروەها سەڵەهایە کە ئەم ناوچەیەی عێراق لەلایەن حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانەوە پشت گوێ خراوە. ئەم دوو هۆکارەیش وای کردووە کە هێزێکی سەربە پەکەکە لە شەنگال جێگیر بووە و بووەتە ئامانێکی بەدەست بۆ تورکیا و هیچ قەڵغانێکیشی نییە.

ناوبراو دەڵێت ڕەنگە تورکیا بەم بۆردوومانە نوێیە بیەوێت کاردانەوەی حکوومەتی نوێی عێراق ببینێت. ئوزگود هۆشداری دەدات درێژەی هێرشەکانی تورکیا دژ بە پەکەکە لە خاکی عێراق دەتوانێت مستەفا کازمی بخاتە ژێر گوشارەوە.

ڕۆژنامەی Independent دەنووسێت: ناسیۆنالیستەکان لە تورکیا هێرشی سەربازی دژ بە پەکەکە-یان پێباشە بۆیەش زیاتر پشتگیریی لە حکوومەتەکەیان دەکەن. ئەم بابەتە دەتوانێت هەروەها لە بەرژەوەندیی پیشەسازیی سەربازیی تورکیادا بێت کە ساڵی ڕابردوو نزیک لە 3 ملیار دۆلار چەکی هەناردە کردووە.

جۆرج دیسۆن شرۆڤەکارێکی دیکە لە پەیمانگای کونترۆڵی ڕیسک بەم ڕۆژنامەیەی وتووە هەر چەند لەدرێژخایەندا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی حکوومەتی تورکیا پەسەندی جەماوەریی نابێت بەڵام ئەمە ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا ناکەن.

ناوبراو زیادی کرد کەڵک وەرگرتن لە تەقەمەنیی بەرهەمهاتوو لە تورکیا لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەتوانێت بانگەشە بێت بۆ پیشەساریی سەربازیی تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189027

Your Comment

You are replying to: .
captcha