کۆرۆنا لە ئێران بەردەوامە لە پەرەسەندن/ ئاماری گیان لەدەست دان 9 هەزاری تێپەڕاند

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 115 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش ئاماری کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 9065 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەمە 26 جۆزەردانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2هەزار و 563 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 192 هەزار و 439 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 115 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆناوە تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 9 هەزار و 65 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 293 هەزار و 609 تاقیکاری لە ئێران ئەنجام دراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189026

Your Comment

You are replying to: .
captcha