بێ ڕێزی کردن بە سیاسەتوانانی کوردی میانەڕەو لە تورکیا، لە بەرژەوەندیی PKK و MHP یە

بەشی جیهان- دکتۆر والتر پوش بە کوردپرێسی وت: بێ ڕێزی کردن بە سیاسەتوانانی کوردی میانەڕەو لە تورکیا بۆ نموونە سووکایەتی کردن بە سیاسەتوانانی سەرەب پارتی دیموکراتیکی گەلان، بەرژەوەندیی چەپی توندڕەوی کورد (پەکەکە) و تورکی توندڕەوی نەتەوە پەرەست (پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا)ی لێدەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر والتر پوش، مامۆستای زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی نەمسا لە شاری ڤیەن-ە. ناوبراو وتاری زۆری لەسەر دۆخی کورد لە تورکیا و سیاسەتی ئەنقەرە لەبارەی کوردەوە، نووسیوە. ئاژانسی کوردپرێس بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی کورد و تەعامولی حکوومەتی تورکیا لەگەڵیان، دیمانەیێکی لەگەڵ دکتۆر والتر پوش ئەنجام داوە.

ئیدیعای دوو حزبی نوێی تورکیا لەبارەی چارەسەر کردنی پرسی کورد

دوو حزبی نوێ کە لە حزبی دەسەڵاتداری داد و گەشە جودا بوونەتەوە و ئێستا ئەحمەد داوود ئۆعڵۆ و عەلی باباجان بەڕێوەیان دەبەن ڕایانگەیاندووە کە دەتوانرێت کۆتایی بە پرسی کورد لە تورکیا بهێنرێت. بەڵام دکتۆر والتر پوش لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: «من گومانم هەیە کە دوو حزبی نوێ لە تورکیا بتوانن کێشەی کوردەکان چارەسەر بکەن. دروستە کە وتەکانیان لەبارەی کورد و مافی کوردەکانەوە نەرمتر دەبینرێت بەڵام کاتێک بگەنە دەسەڵات ستراتێژیی ڕاستەقینەیان دەردەکەوێت. ئایا ئەوان قوتابخانەی زمانی کوردی دادەمەزرێنن؟ من گومانم هەیە ئەم هەوڵە بدەن. نە بەو بۆنەوە کە درۆ دەکەن بەڵکوو بەو بۆنەوە کە ئەوان لە لایەن حزبەکانی دیکەوە پشتگیریی ناکرێن، لە تورکیا ناسسیۆنالیزمی توندڕەو دەستی باڵای هەیە.»

سەرکوت کردنی کوردەکان، دەستگیر کردنی نوێنەرانی کورد و شارەوانانی سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان و بە ئانج گرتنی پەکەکە لە قەندیل

دکتۆر والتر پوش دەڵێت: "پەکەکە و پارتی دیموکراتیکی گەلان بە دوو ڕێگای جیاوازدا دڕۆن بۆ بەدەست هێنانی مافی هاووڵاتییانی کورد. ئەم دوو حزبە دوو سیاسەتی جیاجیا پەیڕەو دەکەن بۆیە دەبێت بەجیا باسیان لێبکرێت".

ناوبراو زیادی کرد هەدەپە زیاتر بۆ بەدەست هێنانی مافی گەلی کرد لە تورکیا هەوڵ دەدات و لەگەڵ ئەوەش خوازیاری جێبەجێ کردنی یاسا بۆ هەموو هاووڵاتییانی تورکیایە. ئەوان ڕەوتێکی میانەڕەون و چالاکی توندئاژۆانە نانوێنن.

مامۆستای زانکۆی نەمسا لەبارەی ستراتێژیی پەکەکە دەڵێت: بەڵام چیرۆکی پەکەکە بەتەواوێتی جیاوازە. پەکەکە ئێستاش ڕەوتێکی توندڕەوی چەپی ڕادیکاڵە و کە بە سەرکردایەتی ئۆجەلان بە دوای خولیا شکستخواردووەکانی لێنین و ستالین و مائۆ-دا دەگەڕێت.

ناوبراو ئاماژە دەکات بە دروست تر بوونی ستراتێژیەکەی هەدەپە و دەڵێت: لە ئێستادا تا هەر ئاستێک کە سەرۆک شارەوانیە کوردەکانی سەربە هەدەپە سەرکەوتوو بن بە مانای ئەوەیە کە کورد ئاقاری سیاسی میانەڕەوەی هەیە. ئەمەش بێ بەها بوونی سیاسەتی تووڕەی نواندنی بۆ کوردەکان لێدەکەوێتەوە بەڵام بێ ڕێزی کردن بەم ڕەوتە و سیاسەتوانانی کوردی میانەڕەو لە تورکیا بە واتای ئەوە دێت کە تووڕەی نواندن بژاردەیێکی باشترە و براوەی ئەم بیرۆکەیەش پەکەکە و مەهەپە-ن.

هیوادرا بوون بە دەستپێکردنەوی پڕۆسەی ئاشتی لەلایەن ئەردۆغان یان حکوومەتی ئۆپۆزیسیۆنەوە

دکتۆر پوش هیوای زۆری بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و حکوومەتەکەی ئەردۆغان نییە. ناوبراو دەڵێت ئەردۆغان کارتی نەقشبەندی-ی لەدەست داوە. هەمووان دەزانین تۆڕی پێوەندیدار لەگەڵ سۆفیگەری لە سیاسەتی تورکیا شوێنپایان هەیە. پێچەوانەی کەسانی دیکە سۆفیەکان دەتوانن دوژمنایەتی تائیفی و قەومی لەنا بەرن و کۆتایی بە نیگەرانییەکان بێنن.

ئەگەری هێرشی دووبارەی تورکیا و کونترۆڵی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا

مامۆستای زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی نەمسا پێچەوانەی زۆرینەی شرۆڤەکاران بڕوای وایە تورکیا نایەوێت بەشوەی ڕاستەوخۆ کونترۆڵی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بکات. ناوبراو بڕوای وایە ئەم بابەتە کە تورکیا بەوێت کوردستانی سووریا کونترۆڵ بکات ئاگری گرژییەکان لەناو تورکیا زیاتر هەڵدەگیرسێنێت. هێزە کوردەکانی سووریا کە بە یەپەگە ناسراون و پارتی کوردیی پەیەدە بەهەر هۆکارێکەوە بێت شەڕی سەختیان لەگەڵ تورکیا نەبووە بەڵام ئەگەر تورکیا هێزی زیاتر بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بنێرێت دۆخەکە دەگۆڕدرێت. بۆچی دەبێت ئەنقەرە کارێکی لەو چەشنە بکات و لەجێگای تەرکیز کردن لەسەر سووریا بیەوێت لەگەڵ شەڕڤانانی ئامادەی جەنگ شەڕ بکات کە خەریکی دامەزراندنی شۆناسی کوردین لە سووریا. بەشوەیێکی کورت دەبێت بڵێین کە پەیەدە و یەپەگە خەریکی بە بارزانی کردنی کوردستانێکن کە قەڵەمڕەوێکی دیاری هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 188989

Your Comment

You are replying to: .
captcha