لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2هەزار و 238 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە و 78 هاووڵاتیی ئێرانییش بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەمە 22ی جۆزەردانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2238 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 180 هەزار و 156 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 8 هەزار و 584 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 142 هەزار و 663 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

News Code 188972

Your Comment

You are replying to: .
captcha