بەرهەم ساڵح گەیشتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان و لەگەڵ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی و لەلایەن شاندێکی باڵای ئەو بزووتنەوەیە بە سەرۆکایەتیی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی پێشوازیی لێکرا.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی خەندان، ڕۆژی دووشەمە 3ی 5ی 2021 سەرۆککۆماری عێراق بە سەدانێک گەیشتە مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان و سەردانی ئەمڕۆی بەرهەم ساڵح و کۆبونەوەی لەگەڵ عومەر سەید عەلی لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتو کۆبوەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان، سەرۆک بەرهەم لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان هەوڵێکی نوێ بۆ یەکخستنی گوتاری لایەنەکانی هەرێمی کردستان لە عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دوای هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر لەماوەی رابردودا.

حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "له‌و كۆبونه‌وانه‌دا دواپێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و ته‌ئكید له‌ یه‌كخستنی هه‌وڵ و تواناكان كرا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان و هێنانه‌دی یه‌كڕیزی نیشتمانی كه‌ خزمه‌تی سه‌رجه‌م عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات".

حه‌سه‌ن جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ كۆبونه‌وانه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا به‌جۆرێك ببێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی حوكمڕانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستا و گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان".

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌، وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كان له‌ كه‌شێكی دۆستانه‌دا‌ به‌ڕێوه‌چون و تیایاندا باس له‌ میكانیزمی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كرا به‌گوێره‌ی ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به‌پشتبه‌ستن به‌ دیالۆگ و لێكگه‌یشتن.

News Code 1877

Your Comment

You are replying to: .
captcha