کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری جەعفەر مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد و کۆ بوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای عەلی باپیر، پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە و بۆ ئەوەیە هەماهەنگی لەو بابەتەدا لە نێوانیاندا هەبێت.
کۆمەڵی دادگەری کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیدا هەیە و چاوەروان دەکات دوو کورسی لە سنوری سلێمانی بە دەستبهێنێت، هاوکات، لە هەولێر عەبدولستار مەجیدیشی کاندید کردووە و چاوی لەسەر ئەوەیە لە هەولێریش كاندیدێكی دەربچێت.
Your Comment