کەسێکی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا

بەشی تورکیا- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، دەزگای ئاسایشی تورکیا هاوڵاتییێکی ئەفغانییان دەستگیرکردووە بە یەكێك لە کەسە نزیکەکانی داعش دادەنرێت و گومان دەکرێت پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی هەبووبێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە، 2ی 5ی 2021 دەزگای ئاسایشی تورکیا کەسێكیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لەریزەکانی داعش کە هاوڵاتیەکی ئەفغانییە لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکردووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە پڕۆسەیێکدا چەند کەسێکیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش دەستگیرکردووە و بەشدارییان لە هەندێك شەڕی ئەو رێکخراوە کردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو بەرپرسە شەڕی زۆر بۆ رێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠١٤دا کردووە، دوای تەواوکردنی راهێنانەکان لە داعشدا دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.

باسیان لەوەشکردووە، ئەو کەسە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پەڕاندنەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لەناوچە سنوریەکان بەتایبەت سوریا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، بەرپرسی مەفرەزە قەناسبەدەستەکانى رێکخراوی داعش، لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا لە هەولێر لە لایەن دەزگاى هەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکرا.

هاوکات، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا، ئاژانسى هەواڵگرى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، بە هاوکارى دەزگا پەیوەندیدارەکانى سلێمانى، توانیویانە شەش ئەندامى داعش دەستگیربکەن کە بەرپرسبوون لە تەقینەوەیەک لە پارێزگاى ئەنبار.

سرور خدری

News Code 1866

Your Comment

You are replying to: .
captcha