مەسروور بارزانی جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە، وەک چەندین جار دووپاتمان کردوەتەوە، "داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییێکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنوورانەدا هەیە".

مەسروور بارزانی باسی جەختیشی لە گرنگیی جێبەجێ کردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کردۆتەوە، هەروەها بەردەوام بوونی ڕاهێنان و هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی".

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ، چەند پێشمەرگەیێک شەهید و بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، هیوای چاک بوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1841

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha