بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە کوردستان 24 وت: لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئومێد خۆشناو ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی لە کوردستانی تورکیا هەستی پێ دەکەین و خواستی خەڵکە، بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتییە.
ناوبراو وتیشی لە پڕۆسەی ئاشتیدا دەوڵەت و خەڵكیش سوودمەند دەبێت. چاوەڕوانی سیاسەتمەدارانی کوردستانی تورکیاین لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە، پشتیوانی پرۆسەکە بکەن. بێگومان لە ڕابردوودا هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەریی لە پرۆسەکەدا هەبووە و پشتیوانیشی لێ دەکات".
Your Comment