کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 1ی 5ی 2021، میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند نزیك كاتژمێر 1ى به‌یانى ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش لهمیحوهرى پردێ په‌لامارى دوو له‌سەنگەرەکانی لیواى 10ى پێشمهرگهیاندا و ژماره‌یێک پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یێكی پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرای ده‌كات، داعش په‌لامارى دوو ڕه‌بیه‌ى پێشمه‌رگه‌یان داوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یێک پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون، سهرچاوهیێكى ئه‌منییش له كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانى ناو شاره‌كه خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا داوای پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچە جیناکۆکی لەسەرکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی و رێگری کردنی ئەو گرووپە چەکدارییە لەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانەدا هەیە.
دەشڵێت، "لێرەدا جارێكی دیكە داوا لە پەرلەمان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكەین، بەخێرایی كار بكەن لەسەر دروست كردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دا لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، بۆ ئەوەی چیدیكە ئەو ناوچانە وەك كۆریدۆری جموجۆڵە تیرۆریستییەكان لەلایەن داعشەوە بەكارنەهێندرێت".
هاوکات، ئاماژەی بەوەش کردووە، هەبوونی داعش لەو ناوچانە مەترسییێكی زۆر گەورەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق و هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی هەموو ناوچەكە و جیهان.
باسی لەوەش کردووە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هاوكارییێک لەپێناو دروستكردنی ئەو هاوبەشی و هاوئاهەنگییە بەشێوەیێكی خێرا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: تێكمان شكاندون
دواى پهلامارهكهى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ى داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، وەزارەتی پێشمەرگە بەڕاگەیەندراوێک له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره هاتهدهنگو ڕایگه‌یاندوه، "هێزی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەچی پهلامارهكهى داعشی داوەتەوەو تێکیشکاندوون".
له‌و ڕاگهیهنراوهدا ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەکاتی ڕاوەدونانیان ژمارەیێکی زۆر له داعشه‌كان کوژراون و لاشەکانیان جێماون، بەداخەوە شەهیدو بریندار لەڕیزی هێزی پێشمەرگەدا هەن".
دژه تیرۆری کوردستان
له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سه‌باره‌ت بهپهلامارهكهى داعش بڵاوکردۆته‌وه‌و وتویهتى:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەبەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لەسنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە".
جه‌ختی كردۆته‌وه، "هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنەدەستو توانییان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن و ئێستاش بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە".
سوپاسالارى پێشمه‌رگه
جه‌مال ئیمینیكى سوپاسالارى هێزى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق له‌سه‌ر دوو ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ڕێكه‌وتون، به‌ڵام تائێستا له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی ئه‌منى له‌گه‌ڵ عێراق نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ڕێكهوتنێكو ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه بۆشایی ئه‌منیی پڕبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ریش بۆشایی ئه‌منى پڕنه‌كرێته‌وه مه‌ترسیه‌كان زیاترده‌بن".
فه‌رمانده‌ى میحوەری كەركووک ـ پردێ
له‌دواى په‌لاماره‌كه، نوری حەمەعەلی فه‌رمانده‌ى میحوەری (كەركوك ـ پردێ) له‌پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند، "تیرۆریستانى داعش سودیان لەو بۆشاییه ئەمنیه وه‌رگرتوه كه له‌نێوان ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق هه‌یه‌و درێژیهكهشى پێنج كیلۆمه‌تره".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه حكوومه‌تى عێراقى به به‌رپرسیار زانى له‌و په‌لاماره و ئاشكرای كرد، "له‌و پێنج كیلۆمهترهش كه بۆشاییی ئه‌منى هه‌یه، ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه سەنگەرمان هەیە، بەڵام حکوومەتی عێراق ڕێگه‌ی نەداوە لەو شوێنانە پێشمەرگە جێگیر بن، بۆیە به‌ڕاستى بەرپرسیارێتی لەئەستۆی ئەوانە، له‌ئێستاشدا سێ هه‌زار پێشمه‌رگه لهمیحوهرى پردێ خراونه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه".
نووری حەمەعەلی فه‌رمانده‌ى میحوەری (كەركوك ـ پردێ) ئەوەشیخستەڕوو، لەپهلامارهكهى داعشدا، سێ پێشمەرگە شەهیدبوون‌و دوانی دیکەش بریندارن.
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى نێوان پێشمه‌رگه‌و تیرۆریستانى داعش چه‌ندى خایاند؟
به‌وته‌ى فهرماندهیڵكى پێشمه‌رگه له‌سنورى پردێ كه بۆ شارپرێس قسه‌یكرد، ماوه‌ى 50 خولهك شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وام بووه.
به‌وته‌ى فه‌رمانده‌كه، "سه‌ربارى بۆشاییی ئه‌منى، به‌ڵام تیرۆریستانى داعش سودیان له‌كاتى پارشێوكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ش بینیوه و پهلامارهكهى ئه‌نجام داوه، به‌ڵام پێشمه‌رگه زۆر ئازایانه توانیویانه تێکیان بشکێنن و بۆ ماوه‌یێكى زۆر دواى تیرۆریستان بكه‌ون".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕوون كرده‌وه، ئه‌و گرووپه‌ى داعش كه پهلامارهكهى ئه‌نجامدا، گروپێكى زۆر ڕاهێنراو بوونه، "پێمان وایه چه‌كدارى بیانیشیان تێدا بووه، چوونكه له‌ڕووى ته‌كنیكى په‌لامار و شه‌ڕكردنه‌وه زۆر ڕاهێنراوانه په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا پێشمه‌رگه زۆر ئازایانه توانیی تێكى بشكێنێ".
فه‌رمانده‌كه‌ى پێشمه‌رگه باسى له‌وه‌ش كرد، پێمان وایه، تیرۆریستانى داعش سوودیان لهماتۆڕسكیل بینیوه لهپهلامارهكهیاندا، چوونكه بهماوهیێكى زۆر كه‌م له هه‌ڵاتنیان دیار نه‌ماون.
ئه‌و ده‌ڵێت:"پێمان وایه كاتێك تیرۆریستان هاتوون، سه‌ره‌تا بهماتۆڕسكیل هاتوونه‌ته نزیك سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌و دواى ئه‌نجامدانى پهلامارهكهشیان، سوودیان له‌هه‌مان ئه‌و ماتۆڕسكیلانه بینیوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵاتنیان".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌داخه‌وه زۆر ده‌نگۆ بڵاو بۆته‌وه گوایه دوو له‌سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه دواى ئه‌وه‌ى داعش چۆته ناویان، هه‌ردوو سهنگهرهكهشى سووتاندووه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه، به‌ڵكوو ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه په‌لامارى دوو سه‌نگه‌رى داوه، له‌یه‌كێكیان زۆر نزیك بۆته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه ڕووی داوه و لهسهنگهرهكهى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه تێكشكێندراوه".
Your Comment