وەزارەتی پێشمەرگە: ژمارەیێکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک ڕایگەیاند پێشمەرگە ئەو هێرشەی تێکشکاندووە و ژمارەیێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش کوژراون.

کوردپرێس:

ڕۆژی 1ی 5ی 2021 وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم لەبارەی ھێرشەکەی ئەمشەوی داعشەوە راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، "ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتوندی بەرپەچی ھێڕشەکەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوە و تێکیشکاندوون."

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "لەکاتی راوەدونانیان ژمارەیێکی زۆریان کوژراون و لاشەکانیان جێماون، بەداخەوەش شەھید و بریندار لەڕیزی ھێزی پێشمەرگەدا ھەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان باسی هێرشی داعشیان کردووە بۆ سەر پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و سه‌رچاوه‌یێكی پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرای ده‌كات، داعش په‌لامارى دوو ڕه‌بیه‌ى پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یێک پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و بریندار بوون، سه‌رچاوه‌یێكى ئه‌منییش له ‌كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ناو شاره‌كه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌".

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، تیرۆریستانى داعش له‌سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك ‌و له‌سنووره‌كانى (پردێ، داقوق، ڕیاز) په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ى عێراقیان داوه‌.

News Code 1837

Your Comment

You are replying to: .
captcha