کوردپرێس:
ڕۆژی 1ی 5ی 2021 وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم لەبارەی ھێرشەکەی ئەمشەوی داعشەوە راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، "ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتوندی بەرپەچی ھێڕشەکەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوە و تێکیشکاندوون."
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "لەکاتی راوەدونانیان ژمارەیێکی زۆریان کوژراون و لاشەکانیان جێماون، بەداخەوەش شەھید و بریندار لەڕیزی ھێزی پێشمەرگەدا ھەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان باسی هێرشی داعشیان کردووە بۆ سەر پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و سه‌رچاوه‌یێكی پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرای ده‌كات، داعش په‌لامارى دوو ڕه‌بیه‌ى پێشمه‌رگه‌یان داوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یێک پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون، سهرچاوهیێكى ئه‌منییش له كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانى ناو شاره‌كه خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، تیرۆریستانى داعش له‌سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و له‌سنووره‌كانى (پردێ، داقوق، ڕیاز) په‌لامارى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ى عێراقیان داوه.
Your Comment