بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی کوردستان24 بڵاوی کردەوە کەمێک پێش ئێستا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرش کرایە سەر پۆلیسی خۆجێی شارۆچکەی داقوق لەنزیک گوندی ''کەڵۆزی'' لە باشووری کەرکووک، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
لەدوای هێرشەکەی داعش، سوپای عێراق بەهانای پۆلیسەوە چوون و ئەوانیش کەوتونەتە بۆسەی گرووپە چەکدارەکانەوە و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپا کوژرا و دوانی دیکەش بریندار بوون.
دوای رووداوەکان، هێزەکانی عێراق کێوماڵی ناوچەکەیان کرد و هەڵمەتێکی گەڕانیان بە دوای چەکدارانی داعشدا دەستپێکرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment