دادگەی باڵای تورکیا حوکمی دادگەی ئیستەنبووڵی لەبارەی دەمیرتاش پشتڕاست کردەوە

بەشی تورکیا- دادگەی باڵای تورکیا حوکمی دادگەی 26ی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵی لەبارەی دەمیرتاش پشتڕاست کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەهۆی ئەوەی رۆژی 17ی ئاداری 2013 لە گوتارێکیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دەستەواژەی "شەهید"ی بۆ گەریلاکان بەکار هێنابوو، لەلایەن دادگەی 26ی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵەوە سزای زیندانی 4 ساڵ و 8 مانگی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەم سزایە رۆژی 26ی نیسانی ئەمساڵ لەلایەن دادگەی باڵای تورکیاوە پشتڕاستکرایەوە.

ئومیت دەدە، جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە کە هاوکات بەرپرسی کاروباری یاساییە رایگەیاند: "دادگەی باڵا لە رۆژی دەستپێکردنی دادگایی کردنی تایبەت بە رووداوەکانی کۆبانێ ئەو بڕیارەی پشتڕاست کردەوە. روونە کە هەڵمەتەکە بەشێکە لەو پاکتاوییەی لەڕێگەی دادگەکانەوە دژی پارتەکەمان ئەنجام دەدرێت".

ئەو بەرپرسەی هەدەپە هەنگاوەکەی دادگەی باڵا بە کاردانەوە بەرامبەر بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دادەنێت کە بڕیاری ئازاد کردنی دەمیرتاشی دەرکرد و ئاماژەی بەوەش کرد، دوای بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی "ئێمەش هەڵمەتێکی پێچەوانە دەکەین و کارەکە تەواودەکەین".

ئومیت دەدە رایگەیاند، ئەو گوتەیەی ئەردۆغان وەکوو رێنماییێک لەلایەن دادوەرانەوە جێبەجێ کراوە، هەربۆیە ئەو بڕیارە دراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha