کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 27ی نیسانی 2021 بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ڤاکسێنی کۆرۆنای وەرگرت و بە پێی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیدان بە هەوڵە پزیشکییەکان داوە لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە بەرهەم ساڵح، "رۆڵ و قوربانیدانی کارمەندانی تەندروستیی بەرز نرخاندووە لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی لەچەند مانگی رابردوودا بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا داویانە لە پێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە."
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا لە عێراق ڤاکسینەکانی فایزەر و ئیسترازینیکا و سینۆفارم بەردەستن و رۆژانە بەشێک لە هاوڵاتیان وەریدەگرن، هاوکات، بەشێک لە چاودێران لەو باوەڕەدان وەرگرتنی ڤاکسین لە هەرێم و عێراق بەشێوەیێکی سست بەڕێوەدەچێت و بەدەمەوە چوونێکی باش لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدی ناکرێت.
Your Comment