بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆگر چهتۆ شارەزای ھەڵبژاردنەکان داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەیەکەوە بەشداری ھەڵبژرادنەکان بکەن ئەگەرنا دەنگی کورد له ناوچه کێشەلەسەرەکان دادەبەزێت.
هەرلەمبارەوە خهسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێت: کورد ئاگاداری گۆڕانکارییێکانی ناو یاسای ھەڵبژاردنە، و بەشداری ھەبووە لە ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەکە و دەنگپێدانی.
لهکاتێکیشدا بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، ھەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکانەوە گۆڕاوە بۆ سەر ئاستی قەزاکان، واتا دەنگی ھیچ پارێزگا و قەزایێک ناچێتە سەر دەنگی قەزا و پارێزگاکانی دیکە، تەمەنی کاندیدانیش لە 30 ساڵ بەرەو سەرەوە کراوەتە 25 ساڵ بۆ سەرەوە.
لهمبارهشهوه هۆگر چهتۆ، شارەزای ھەڵبژاردنەکان داوا دەکات، لایەنە سیاسییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەیەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکەن، ئەگەرنا دەنگی کورد لەو ناوچانە دەفەوتێ.
لە یاسای نوێدا، ژمارەی کورسی پەرلەمان لە 329 کورسییەوە کراوەتە 251 کورسی، کە 9 کورسیی ھی پێکھاتەکانە. بەم شێوەیە ژمارەی کورسی پارێزگاکانیش کەمکراونەتەوە، ھەولێر بووەتە 11 کورسی، سلێمانی بە ھەڵەبجەوە 14 کورسی، دھۆک 8 کورسی، کەرکوکیش 10 کورسی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment